له‌ ژێر فشاری حه‌شدی شه‌عبی دادگای عێراق بڕیاری ئازادكردنی قاسم موسلیحی ده‌ركرد

 

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای حه‌شدی شه‌عبی كه‌ له‌ میدیاكان وه‌ك سه‌رپه‌رشتی ده‌روازه‌ی سنوری ئه‌لبوكه‌مالی نێوان عێراق و سووریا ناوی ده‌برێت، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق ده‌ستگیر كراوه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی گرژی و تا دواجار حه‌شدی شه‌عبی هه‌لی كوتایه‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز وتا ئه‌مڕۆ له‌ ژێر فشار ئه‌و به‌رپرسه‌ ئاشكرا بوو.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی میدیا عێراقیه‌كان، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بە بڕیاری دادگا و بە بیانووی نەبوونی بەڵگەی تاوانباركردن، قاسم موسڵیح فەرماندەی حەشدی شەعبی لە ئەنبار، دوای چەند ڕۆژێك لە دەستگیركردنی ئازاد كرا.

هه‌روه‌ها میدیا عێراقیه‌كان راشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ چاوەڕوان دەكرێ كەمێكی تر لەلایەن فەرماندەكانی حەشدی شەعبییەوە بە فەرمی پێشوازی لە موسڵیح بكرێت، بەبۆنەی ئازادكردنی لە زیندان.

جێی باسە هێزە ئەمنییە تایبەتەكانی عێراق رۆژی 27ی ئایار بە تاوانی تیرۆر، قاسم موسڵیحیان دەستگیر كرد، بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بەسەر ناوچەی سەوزی بەغدایاندا دا و هەڕەشەی لەناوبردنی حكوومەتی عێراقیان كرد، بەم هۆیەوە حكوومەت بە ناچاری فەرماندەكەی حەشدی شەعبی بە شێوەیەكی نهێنی رادەستی فەرماندەیی حەشدی شەعبی كردبووەوە، تا ئەمڕۆ بە فەرمی و بە فەرمانی دادوەر ئازادیان كرد.

 

Back to top button