پەكەكە پێشمەرگەیەكی تری شەهید كرد
پێشمەرگەیەكی تری كوردستان لە شارەدێی دەركاری سەربە شارۆكەی زاخۆ، لەلایەن چەكدارانی پەكەكە شەهید كرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، لە شارەدێی دەركاری سەربە شارۆكەی زاخۆ، پێشمەرگەیەكی تر بە دەستی چەكدارانی پەكەكە شەهید كرا.
لەمبارەیەوە ئه‌دیب جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی (ده‌ركار) لە سنووری زاخۆ بەکەناڵی (كوردستان٢٤)ی راگەیاندووە، پەلامارەكە كاتژمێر ٧ی بەیانی ڕوویداوە و بە گوللەی قەناسی پەكەكە شەهید كراوە.
لە رۆژی 5 حوزەیرانی 2021، هێزێكی پێشمەرگە لەكاتی ئەنجامدانی ئەركێكی سەربازی لە چیای مەتینی شارۆكەی ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵك و گوندەكانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەكە، لەلایەن هێزێكی پەكەكەوە بۆسەیەكیان بۆ دانراوە، لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون حەوت پێشمەرگەی تریش بریندار بوون.
پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه شه‌هید كرا
له‌كاتی ئه‌ركی خۆیدا بووه و به گوللـه‌ی قه‌ناس شه‌هید كراوه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی “ده‌ركار” له سنووری زاخۆ رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه شه‌هید كرا.
ئه‌دیب جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی “ده‌ركار” ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كاتژمێر (7)ی به‌یانی ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌یه‌ك به ناوی “ره‌زوان سندی” له كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی سه‌ربازی خۆی به گوللـه‌ی قه‌ناسی په‌كه‌كه شه‌هید كرا.
رۆژی شه‌مه‌ی رابردوو چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌چیای مه‌تینا له‌سنوری قه‌زای ئامێدی هێرشیان كرده سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه به‌هۆیه‌وه پێنج پێشمه‌رگه گیانیان له‌ده‌ستداو حه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌یانی ئه‌مڕۆش له‌سنوری قه‌زای زاخۆ جارێكی دیكه چه‌كدارانی په‌كه‌كه به‌چه‌كی جۆری قه‌ناس پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌یان شه‌هید كرد.