ئەمریكا و عێراق دەخوازن پەكەكە لە شنگاڵ دەربكەن

خواكوڕك

دوای پەڵاماری داعش بۆ ناوچە كوردستانیەكان بە تایبەت شەنگاڵ و دەورووبەری, پارتی كرێكارانی كوردستان چەند بنكەو بارەگایەكیان لە ناو سەنتەری شاری شنگاڵ‌و دەورووبەری كردەوە, كەچی ئێستا شەنگاڵ ئازاد كراوە بەڵام ئەوان ناوچەكانیان چۆلنەكردووە, ئەمەش بووەتە مایەیی ناڕەزایەتی خەلكی ناوچەكە بەهۆیەوە تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە ناوچەكانیان, ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت:” ئەمەریكا و عێراق لەسەر كۆتایی پێكهێنانی پرسی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە هەرێمی كوردستان و شنگال گفتوگۆیان كردووە, بڕیارە دوای شەڕی داعش ئەو پرسە یەكلا بكرێتەوە.

شێخ شامۆ، پەرلەمانتاری كوردی ئێزدی لە پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند: “ بۆ كۆتای هێنان بە پرسی مانەوەی پەكەكە لە شنگاڵ‌و ناوچە كوردستانیەكان ئێمە هەولەكانمان خستۆتە گەڕ, بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە پێشوازی لە گفتوگۆكانی نێوان دۆگلاس سلێمان، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و حكوومەتی عێراق دەكەین كە چەند رۆژێك بەر لە ئێستا گفتۆگۆكانیان دەستپێكردووە”
شێخ شامۆ گوتیشی:”هەموو لایەكمان بە تایبەت ئەمریكا گەیشتوونە تە ئەو باوەڕەی كە كاتیەتی پرسی پەكەكە یەكلا بكاتەوە، بۆیە وا بڕیارە ئەمریكا ئەو پرسە لەگەڵ نەمانی داعش چارەسەر بكات دوای نەمانی داعش ئەمریكا ئەو پرسە یەكلا دەكاتەوە”.

ئەو پەرلەمانتارە كوردەی ئێزیدی ئاماژەشی بۆ ئەوە كرد, هاتنە سەر هێلی ئەمریكا بۆ ئەو پرسە پەیوەندی بە سیاسیەتەكانی نوری مالكی یەوە هەیە, كە لە ئێستادا دەستی ئێرانی كێشاوەتە نێو كایە سیاسی و سەربازیەكان, وە دەیەوێت بە هاوكاری ئێران پەكەكە پێگەی لە شنگاڵ دروستبكات.
لە بەشیكی دیكەی قسەكانیدا شێخ شامۆ گوتی:” پەكەكە لە شەنگاڵ وەك كیانێك خۆی ناساندووە كە بووەتە مایەیی كێشە بۆ خەلكی ناوچەكە, بۆیە گفتوگۆی ئەمریكا و عێراق لەسەر ئەو پرسە زۆر گرفت لە شنگال چارەسەر دەكات”.

Back to top button