ئه‌مڕۆ و سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌شده‌كرێت
به‌گوێره‌ی خشته‌ی بڵاوكراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشهمه، مووچه‌ی مانگی ئایاری شه‌ش وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت.
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه: ئه‌مڕۆ مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی: خوێندنی باڵا ، شارەوانی و گەشتوگوزار، كارەبا، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن دابەشدەكرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌سبه‌ی چوارشه‌مه 9 -6 -2021، مووچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، خانه‌نشینی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ش مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت.