پۆلیسی سلێمانی بكوژێكی دەستگیركرد

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە لەرووداوێکی کوشتن هێزەکانیان لەپۆلیسی به‌كره‌جۆ دوای سێ كاتژمێر لەروداوەکە توانییان پیاوێک دەستگیربکەن کە، گوللـه‌یه‌كی ناوه‌ به‌ ژنه‌كه‌یه‌وه‌ و كوشتویه‌تی و هه‌ڵاتووە.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، كاتژمێر 9:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ له‌شاری سلێمانی ده‌نگی ته‌قه‌ بیسترا، ده‌ستبه‌جێ‌ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌كره‌جۆ گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕوداوه‌كه‌و ده‌ركه‌وت كه‌ پیاوێك گوللـه‌یه‌كی ناوه‌ به‌ ژنه‌كه‌یه‌وه‌ و كوشتویه‌تی و هه‌ڵاتووە.

 

ئەوەش هاتووە، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بنكه‌ی پۆلیسی به‌كره‌جۆو نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی كوشتنی ڕاسپارد كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌ ڕوداوه‌كه‌ بكه‌ن و تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه‌ و ده‌ستگیری بكه‌ن، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان و گه‌ڕان و پشكنینه‌كان توانرا له‌ ماوه‌ی سێ كاتژمێردا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌ و ده‌ستگیربكرێت.

 

پۆلیسی سلێمانی باسی ئەوەشی خستوەتەڕو، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (م، ك، أ) له‌دایكبوی 1986 و به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌شیدا له‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌یه‌كتر جیابونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ ماڵێكدا پێكه‌وه‌ ژیاون.

May be an image of map

Back to top button