پارتی پڕۆژەیەكی نوێی بۆ كەركووك هەیە
خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی بەشێكی زۆری كێشەكانی كەركووك لە ریێگای دەستووری عێراق یەكڵایی دەبوونەوە, بەڵام حكومەتی عێراق ئامادەی جیبَبەجێكردنی ماددەی 140 پەیوەست بە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم نەبووە, بەردەوام بوونی دۆخەكە بەم شێوەیە چەندین كێشەی بۆ هاوڵاتیانی كەركووك دروست كردووە بەر پرسێ:ی پارتیش دەلێت دەربازبوون لەو كێشانەی لە كەركووكدا ھەن، بیرۆكەی پڕۆژەیەكی خستووەتە بەردەم لایەنە كوردییەكانی كەركووك, دەمانەوێ لەڕێی پڕۆژەیەكەوە مافی خەڵكی كەركووك بگەڕێنینەوە.
موحەممەد خورشید بەرپرسی لقی ٣ی پارتی لە كەركووك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووە: ” كەركووك حالەتێكی تایبەتی پێدراوە پارتی دیموكراتی كوردستان پڕۆژەیەكی بۆ پارێزگای كەركووك ھەیە، تا لەم حالەتە دەربچێت, بۆیە لە ئێستادائێمە دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی دیكەی كەركووك دەكەین، بۆ ئەوەی لەڕێی یاسایییەوە كەركووك دەرباز بكەین لەو حاڵەتەی كە تێیدایە و، دەمانەوێ لەڕێی پڕۆژەكەمانەوە، مافی ھاووڵاتیی پارێزگای كەركووك، ئەوانەی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پێشێل دەكرێن، بگەڕێنینەوە. چونكە خەڵكی كەركووك بێئومێد بووە لەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیارێك بدات، كە لە قازانجی كەركووك بێت، بیرۆكەكە بەو شێوەیە دەبێت، كە بتوانێت پارێزگای كەركووك لەو مەركەزیەتەی بەغدا ڕزگار بكات.”
بەرپرسی لقی پارتی لە كەركووك دەڵێ: ”پڕۆژەی پارتی دیموكراتی كوردستان چەند لایەنێك دەگرێتەوە واتا تەنها لەبارەی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەكانەوە نییە، گەورەترین كێشەی كەركووك ئەوەیە كە سیستەمی لامەركەزیی پارێزگاكان لە كەركووك جێبەجێ ناكرێت و سیستەمێكی مەركەزیی یەكجار توند بەسەرییەوەتی و دەمانەوێ لەو ڕووەوە ڕزگاری بكەین.”
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا بەر پرسی لقی سێ گوتوویەتی: ” ھەڵبژاردن بە مافی ڕەوای خەڵكی كەركووك دەزانین و نابێت ئەو مافەیان لێ زەوت بكرێت بۆیە پارتی ھەمیشە لەگەل ئەوەدایە ھەڵبژاردن لە پارێزگای كەركووك بەڕێوەبچێت, بەداخەوە پەرلەمانی عێراق ناھێڵێ ئەو مافەی كەركووكییەكان جێبەجێ بكرێت. ئێمە كار بۆ ئەوە دەكەین ھەندێ ماددەی دەستووری بخەینە سەرپێ، بۆ دەربازبوونی كەركووك لەو كێشانەی ھەیەتی، ئەمیش بە ھاوكارییی ھەرێمی كوردستان دەبێت، ھەروەھا ئەگەر پێویستیشی كرد بە ھاوكارییی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان.”