د. عه‌لى ته‌ته‌ر : پەکەکە رەزوان سندییان لەسەر ئەرکی نیشتمانیی خۆی و لەسەر خاکی بابوباپیرانی، شەهید کرد
د. عه‌لى ته‌ته‌ر،پارێزگاری دهۆک رایدەگەیەنێت، چەکدارانی پەکەکە پێشمەرگە رەزوان سندییان لەکاتی ئەرکی نیشتمانیی خۆی، شەهید کرد.
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە په‌ره‌ى تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک له‌باره‌ى شه‌هيد كردنى پێشمه‌رگه ره‌زوان سندى به‌ده‌ستى چه‌كدارانى په‌كه‌كه رايگه‌ياند،” شەهیدکردنی ره‌زوان محه‌ممه‌د مچولى سندى بە توندی“ سەرکۆنە و شەرمەزار ده‌كه‌ين .
عەلی تەتەر رایگەیاندووە: چەکدارانی ده‌ره‌وه‌ى ياسا (پەکەکە) رەزوان سندییان له‌كاتى ئەرکی نیشتمانیی خۆی و لەسەر خاکی بابوباپیرانی، شەهید کرد.
پارێزگاری دهۆک ده‌شلێت :” دووباره‌ى ده‌كه‌ينه‌وه كه پێویسته هێزه‌كانى چه‌كدارى ناشه‌رعى و ناياسايى لە سنووری هەرێمی کوردستان ده‌ركه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان بتوانن له‌سه‌ر زه‌وى و گوندى خۆيان به‌ئازادى و سه‌رفرازى بژين .
عەلی تەتەر له‌كۆتايى سه‌ره‌خۆشى خۆى ئاڕاسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هيد ره‌زوان سندى ده‌كات و ده‌لێ له‌خواى گه‌وره داواكارم جێگاى شه‌هيدى به‌هه‌شتى به‌رين بێت.
به‌ره‌به‌يانى ئەمڕۆ سێشەممە 8-6-2021، چەکدارانی پەکەکە جارێكى تر پێشمەرگەیەکى تريان بە ناوی رەزوان سندی لە سنووری شاری زاخۆ، شەهید کرد.