لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانى عێراق: ده‌بێت به‌ئامانجگرتنی پێشمه‌رگه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بوه‌ستێندرێت .
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق له‌شارى دهۆك ده‌لێ :پێشمه‌رگه تاكه هێزی شه‌رعییه كه هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزێت ، ليژنه‌كه ده‌شلێن : یاسای عێراق رێگا به هیچ جموجۆڵێكی سه‌ربازی غه‌یره عێراقی نادات و ده‌بێت به‌ئامانجگرتنی پێشمه‌رگه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بوه‌ستێندرێت .
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 8-6-2021، له‌شارى دهۆك، نزال حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه ئه‌مرۆ هاتوونه‌ته شارى دهۆك بۆ به‌دواداچوونى شه‌ڕى په‌كه‌كه و توركيا و هێرشه‌كانى په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان گوتی :”هاتووینه‌ته شارى دهۆك بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه ببینین،چونكه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له لایه‌ن چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌وه تووشی چه‌ند په‌لامارێك بوونه‌ته‌وه كه بۆته هۆی شه‌هید بوونی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك و برینداربوونی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه.”
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ليژنه‌ى ئاسايش و به‌رگرى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشی: به‌توندی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی په‌كه‌كه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین و به‌كارێكی تیرۆریستی ده‌زانین،چونكه پێشمه‌رگه تاكه هێزی شه‌رعییه كه هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزێت.
گوتیشی: “هاووڵاتیان له ئامێدی و زاخۆ شه‌هید ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌ستدرێژی به‌رده‌وامی توركیا بۆ ناوچه‌كه هه‌یه، كه چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازییان له ناو خاكی عێراق درووستكردووه، كه ئه‌مه داگیركارییه، عێراق مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌یه له رێگه‌ی هێزه فیدراڵییه‌كانه‌وه، هیوادارین به زووترین كات ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نرێت، تا هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بنه قوربانی شه‌ڕی په‌كه‌كه و سوپای توركیا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به پشتبه‌ستن به یاسای نێوده‌وڵه‌تی مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌مان هه‌یه له هه‌ر كاتێكدا، هیوادارم هاوكاریی زیاتر له ناو هێزه‌كانمان بكرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و هاوكارییه‌ش به روونی له لایه‌ن هه‌ولێر و به‌غدا بینراوه، كه چه‌ندین ناوه‌ندی هاوبه‌ش پێكهێنراوه له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق، به‌ڵام ده‌بێت هێزی پاسه‌وانی سنوور له زاخۆ زیاد بكرێت، كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ توركیا، سنووره‌كه زیاتر له 320 كیلۆمه‌تره، كۆنترۆڵكردنی ئاسان نییه.
ناوبراو گوتيشى، له‌سه‌ردانه‌كه‌ماندا ده‌مانه‌وێت ئه‌و شوێنانه به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه، كه هێزی پێشمه‌رگه و پاسه‌وانی سنووری تێدا جێگیركراون، ده‌مانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی دۆخه‌كه ببینین، دواتر راسپارده‌كانی خۆمان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌م لیژنه‌یه‌ش له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێكهێنراوه.
هاوكات د. عه‌لی ته‌ته‌ر،پارێزگاری دهۆك يش له‌و باره‌يه‌وه رایگه‌یاند: په‌كه‌كه هێزێكی نایاساییه له هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌و په‌لامارانه‌شی كه ده‌یكاته سه‌ر پێشمه‌رگه، كارێكی تیرۆریستییه.”
پارێزگاری دهۆك گوتيشی: “ئێمه له‌گه‌ڵ شه‌ڕ نین، شه‌ڕی هیچ لایه‌نێكی سیاسیش ناكه‌ین، داوا له هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ش ده‌كه‌ین، كه هێزه‌كانیان له خاكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكشێننه‌وه، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ و ململانێ‌یان هه‌یه، با شه‌ڕه‌كه‌یان ببنه‌وه ناو خاكی خۆیان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له رێگه‌ی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه بێت، زۆر باشتریشه”.
زياتر گوتیشی: “ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، به كارێكی تیرۆریستی ده‌زانین، هه‌ر هێزێكش ده‌ستدرێژی بكاته هێزی شه‌رعی هه‌رێمی كوردستان، كارێكی تیرۆریستییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه پارێزه‌ری هه‌رێمی كوردستانه.