وه‌زیری دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان: كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی باشی گه‌شه‌كردنی ئابووری ده‌چێت
ئاوات جه‌ناب نورى ، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئابووری ئه‌مریكا كۆبوويه‌وه و گوتى: كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی باشی گه‌شه‌كردنی ئابووری ده‌چێت و له قۆناغه‌كانی داهاتوودا زیاتر پشت به بواره هه‌مه‌جۆره‌كانی دیكه‌ی ئابوری ده‌به‌ستن.
بە پێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دارایی ئابوورى حكوومةتى هةر]مى كوردستان، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 8ی حوزه‌یرانی 2021، ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابووری پێشوازی له دوو به‌رپرسی باڵای ئابووری ئه‌مریكی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.
له ڕاگەیاندراوەکەى وه‌زاره‌تى دارايى كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه و تێدا هاتووە: “وه‌زیری دارایی و ئابووری، ئاوات جه‌ناب نوری پێشوازی هه‌ریه‌ك له (خالد لوم) پاشكۆی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له عێراق و خاتوو(لیزا پۆدۆنلی) به‌رپرسی به‌شی ئابووری له كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، كرد، هه‌ردوولا، باسیان له دواهه‌مین گۆڕانكارییه‌كانی ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرد”.
لە کۆبونەوەکە وه‌زیری دارایی ئابووری رايگه‌ياندووه كه: ”هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه ڕێكه‌وتن بكات و نه‌هێڵن خه‌ڵكی ببێته قوربانی، كوردستانیش به‌ره‌و قۆناغێكی باشی گه‌شه‌كردنی ئابووری ده‌چێت و له قۆناغه‌كانی داهاتوودا زیاتر پشت به بواره هه‌مه‌جۆره‌كانی دیكه‌ی ئابوری ده‌به‌ستن.
وەزارەتی دارایی هه‌روه‌ها زياتر ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى باس كردووه كه لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌رپرسانی ئابووریی ئه‌مریكا هه‌نگاوه‌كانی وه‌زیری دارایی و ئابوری و به‌رپرسانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان به‌رز نرخاندووه و هیواخوازی ئه‌وه بوونه كه، به‌غدا به‌زووترین كات كێشه هه‌ڵسپێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و بەغدا چاره‌سه‌ر بكات.”