ليزا كاكه‌يى : پرسی کەمبوونەوەی داهات لە خاڵە سنورییەکانی باشماخ و پەروێزخان لەم ئان و ساتەدا خۆرسک نییە

په‌رله‌مانتارێكى فراكسيۆنى پارتى له‌ ليژنه‌ى دارايى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌لێ :  پرسی کەمبوونەوەی داهات لە خاڵە سنورییەکانی باشماخ و پەروێزخان لەم ئان و ساتەدا بەتایبەت کە کۆمەڵێک پێشهاتی نوێ لە ئارادا هەیە خۆرسک نییە.

 

ليزا فه‌له‌كه‌دين كاكه‌يى ، ئه‌ندامى ليژنه‌ى دارايى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ په‌يجى فه‌رمى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌لايه‌تى فه‌يس بووك رايگه‌ياند :” پرسی کەمبوونەوەی داهات لە خاڵە سنورییەکانی باشماخ و پەروێزخان لەم ئان و ساتەدا بەتایبەت کە کۆمەڵێک پێشهاتی نوێ لە ئارادا هەیە خۆرسک نییە.”
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ليژنه‌ى دارايى راشيگه‌ياند :”ئەم بابەتە زیاتر هەڵگری ڕەهەندێکی سیاسییە نەک رەهەندی ئابووری ئەمەش لەسەر ئەو بنەمایەی کە لە ئێستادا کۆمەڵێک بابەتی گرنگ و نوێ لە ئارادا هەیە و لە پاڵ ئەمەشدا هەوڵێک بۆ ونکردن و تارمایی خستنە سەر هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ئەو بابەتانەوە هەیە لەوانە : يه‌كه‌م : فشاری حکومەتی هەرێم بۆ پێکهێنانی هێزێکی هاوبەش لە وەزاره‌تی پێشمەرگە و ناوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی بۆ ڕێگریکردن لەو تاڵانییەی رۆژانە لەخاڵە سنوورییە کاندا دەکرێت.
دووه‌ميش: هاتنی دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی ناوەند بە مەبەستی ئەنجامدانی وردبینی لە داهاتە نانەوتییەکان کە پەیوەستە بە رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و ناوەند.”
ليزا كاكه‌يى ده‌شلێت: “زۆر بە روونی دەبینرێت کەسانێک قۆڵیان لێ هەڵماڵیوە و دەیانەوێت وێنایەکی جیاواز بۆ ئەم بابەتە بخولقێنن و بەرگێکی بۆ بدوورن و ناوی بنێن کەمبوونەوەی داهاتی خاڵە سنوورییەکان و سست بوونی جوڵەی بازرگانی لە دەروازە نێودەوڵەتییەکان و دوو ئامانجی سەرەکیان هەیە: یەکەم/ بەربەست دروستکردن بۆ رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد.
دووەم/ مانەوەی ئەو خاڵە سنوریانە لەژێر ڕکێفی خۆیان بۆ بەردەوامیدان بە هاوردەکردنی هەموجۆرە کاڵایەکی نایاسایی و ماوە بەسەر چوو بۆ پڕ کردنی گیرفانەکانیان و برسیکردنی هاوڵاتیان.”
ليزا فه‌له‌كه‌دين كاكه‌يى له‌كۆتايدا ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو كه‌ ئەمرۆ  لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و ئابووری باسى له‌و بابەتە کرد ووه‌ ، گوتى : وەکو لیژنەی تایبەتمەند هەموو هەوڵێکمان دەخەینە کار بۆ لێکۆڵینەوە سەبارەت ئەم بابەتە و رێگە نادەین یاری سیاسی و بەرژەوەندی کەسانێک ببنە مەترسی بۆ سەر چارەنووسی قووت و بژێوی هاوڵاتیانمان.
Back to top button