وەزارەتی تەندروستی نۆ کۆمپانیای دەرمانیان بەهۆی سەرپێچییەوە داخست

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان رایدەگەینێت: نۆ کۆمپانیای دەرمانیان بەهۆی سەرپێچییەوە داخست.

لە ڕاگەیاندراوێکدا بەرێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان، کە کۆپییەکی بە دەزگای میدیایی خواکوڕک و تێیدا هاتووە: “بەشی چاودێری بازاڕی دەرمان لە بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی و قەزای ناوەندی ھەولێر لە بەردەوامی پشکنین و بەدواداچوونەکان نۆ کۆمپانیای دەرمانیان داخست”.

بەرێوبەرایەتییەکە دەشلێت، کە بە ھۆکاری سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوون بە رێنوێنی و مەرجەکانەکانی کواڵێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان ئەو کۆمپانیایانە داخراون”

هەروەها کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ھۆشداری دەدات بە سەرجەم کۆمپانیاکانی دەرمان پابەندی رێنوێنییەکان بن بە پێچەوانەوە سەرپێچیکاران رووبەڕووی سزای یاسایی توند دەکاتەوە.”

Back to top button