ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وامه‌ و بۆ ئه‌مڕۆش چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن و سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ كۆتایی دێت.

به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی حوزه‌یرانی 2021، مووچه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

هاوكات سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ 10ی حوزه‌یرانی 2021، به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی، كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مانگی ئایاری 2021 ده‌هێندرێت.

Back to top button