وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی هەولێر دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بگاتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆ ببێتەوە.

سەر لەبەیانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی حوزه‌یرانی 2021، دۆمەنیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کە لە دوێنێوە لە بەغدایە سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و بڕیارە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دیکەی هەرێم کۆببێتەوە.

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا تاووتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و دۆخی عیراق و ناوچەکە دەکەن.

 

Back to top button