ئیسرائیل مووشەکبارانی سوریا دەکات

درەنگانی شەوی رابردوو فڕۆکەکانی ئیسرائیل پارێزگاکانی دیمەشق، حمس و حەممایان لەسوریان بۆردومانکرد و بەهۆیەوە هەشت سەربازی ئەو وڵاتە کوژران.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فڕۆکەکانی ئیسرائیل بنکەیەکی هێزی ئاسمانی سوریای لەدەوروبەری شاری حمس بۆردومانکردوە و بەهۆیەوە پێنج سەربازی سوپای سوریا و سێ سەربازی هاوپەیمانیان کوژراون.

هاوکات میدیاکانی حکومەتی سوریا بڵاویانکردەوە، هێرشەکە لە ئاسمانی لوبنانەوە ئەنجامدراوە و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان رێگەی لە چەند موشەکێکی ئیسرائیلییەکان گرتووە و زیانەکانی کەمکردوەتەوە.

حکومەتی ئیسرائیل پێشتر چەند جارێک رایگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەن سوریا ببێتە سەکۆیەک بۆ هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتەکەی و بەهۆیەوە چەندینجار پێگەکانی حکومەت و هێزە نزیکەکانی ئێرانی لەسوریا بۆردومانکردوە.

Back to top button