سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، دۆمینیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە رێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە، گەیشتە هەرێمی کوردستان.

دوای کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و دۆمینیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانییان ئەنجامدا، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، چاوەڕێی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ لەندەن لەبارەی سەردانەکەیشیەوە دەڵێت، سەردانەکەم بۆ درێژەدانە بە پەیوەندیمان لەگەڵ گەلی کورد، پەیوەندییەکی دێرینمان لەگەڵ گەلی کورد هەیە.
Back to top button