ئاسایشى هه‌ولێر دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەر راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتيى ئاسایشى هه‌ولێر رايده‌گه‌ينێت كه كه‌سێكيان دەستگیرکردووه كه بڕى 1430 پاكه‌ت له مادده‌ى هۆشبه‌ر له ناو ماڵه‌كه‌ى ئاماده‌كردووه بۆ فرۆشتن.
لە راگەیەندراوی به‌رێوه‌به‌رايه‌تى ئاسایشی هەولێر هاتووە: “رێکەوتى3/6/2021 پشت بەستن بە زانیارى پێشوەختە مەفرەزەیەکى بەرێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە دەستگیرکردنى تۆمەتبارێک بەناوى (ن.ک.ح)لە دایکبووى 1994دانیشتووى کۆمەڵگاى (شاویس) لە هەولێر، پیشەى یاریدەدەرى دەرمانسازە”.
هه‌روه‌ها له راگه‌يێندراوه‌كه زياتر هاتووه: “دەست بە سەرداگرتنى بڕى(1430)پاکەت لە ماددەى هۆشبەر لە ناو ماڵەکەى کە ئامادەکرابوو بۆ فرۆشتن. تۆمەتبار لەبەردەم دادوەرى لێکۆڵینەوە دانى نا بە تاوانەکەى و بە مادەى (25/مخدرات)فایلى لێکوڵینەوەى بۆ کرایەوە.”.