بكوژانی مامۆستا ئایینیەكەی هەولێر دەستگیركران
خواكوڕك
دوای ئەوەی مامۆستایەكی ئاینی لە هەولێر دەستڕێژی گوللەی لێكراو كوژرا بە رێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەێنراواێكیدا دەستگیر كردنی بكوژانی مامۆستا ئاینیەكەی راگەیاندو دەلێن:” دوای چەندین رۆژ لە لێكۆڵینەوه و چاودێری تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، توانرا گروپێكی پێنچ كەسی (دزیكردن و كوشتن) دەستگیر بكەین كە دەستیان لە چەند تاوانێكی رێكخراوی ناو شاری هەولێردا هەبووه.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راشیگەیاندووە:” بەپێی دانپێدانانەكانی دەستگیركراوان، دوایین تاوانی ئەم گروپە، كوشتنی هاوڵاتی (محمود عپمان محمدامین) ناسراو بە (مەلا محمود) بوو، كە شەوی ٢٠١٧/١/٣١ لە “شاری منارە” لە پێش ماڵەكەی خۆی كوشتیان و نزیكەی هەشتا هەزار دۆلاری ناوبراویان دزیوە، مەلا مەحمود پێشتر وتاربێژ بووە و خاوەنی نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو بووە
راگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە
دوای چەندین رۆژ لە لێكۆڵینەوه و چاودێری تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، توانرا گروپێكی پێنچ كەسی (دزیكردن و كوشتن) دەستگیر بكەین كە دەستیان لە چەند تاوانێكی رێكخراوی ناو شاری هەولێردا هەبووه.
گروپی دەستگیركراو پێكهاتوون لە تاوانباران (محمد صابر عبداللە، گارق عزیز محمود، سەركەوت كریم حمد، نزام شكر اسماعیل و كاوە محمد خچر).
بەپێی دانپێدانانەكانی دەستگیركراوان، دوایین تاوانی ئەم گروپە، كوشتنی هاوڵاتی (محمود عپمان محمدامین) ناسراو بە (مەلا محمود) بوو، كە شەوی ٢٠١٧/١/٣١ لە “شاری منارە” لە پێش ماڵەكەی خۆی كوشتیان و نزیكەی هەشتا هەزار دۆلاری ناوبراویان دزیوە، مەلا مەحمود پێشتر وتاربێژ بووە و خاوەنی نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو بووە
له شاری هەولێر.
بەپێی دانپێدانانیان لەلێكۆڵینەوەكاندا، گروپی تاوانكار دەستیان لە چەندین تاوانی دیكەی دزی و هەڵكوتانە سەر ماڵان و هاوڵاتیانی مەدەنیدا هەبووە.
لێكۆڵینەوە و رێككارە یاساییەكان بەردەوامە و لە ئایندەی نزیكدا وردەكاری زیاتر لەوبارەیەوە بۆ رای گشتی دەخەینەڕوو، بە پێویستیشی دەزانین سوپاسی هاوڵاتیانی شاری هەولێر بكەین، لە هاوكاری بەردەوامیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و زانیاری پێدان لەسەر گومانلێكراو و تاوانباران.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٢٠١٧/٢/٢٣