وێنه‌ .. له‌ برۆكسل سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى فلانده‌رزى به‌لجيكا كۆبوونه‌وه‌

بروکسل : کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە گەڵ جۆن جامبۆن سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی فلاندەرزى بەلجیکا

به‌يانى ئەمڕۆ چوارشەممە 9 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری شاندێکی حکومی و بە سەردانێکی فەرمی ، گەیشتە بروکسلی پایتەختی بەلجیکا.

سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەدا ، لە گەڵ بەرپرسانی باڵای بەلجیکا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە گەڵ پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکرێت .

شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەت پێکهاتوون لە دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

Back to top button