وەزیری دارایی: گومرگ سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتە و دەبێت هەموومان پارێزگاریی لێبکەین
وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەری گومرگەكان كۆبووەوە و رایگەیاند، گومرگ سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتە و “دەبێت بە هەموومانەوە پارێزگاری لەو داهاتە گرنگە بکەین”.
ئهمرۆ چوارشەممە 9ی حوزەیرانی 2021 لە دیوانی وەزارەت، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان و سەرجەم بەڕێوەبەرەكانی گومرگ لەسەر زیادكردنی داهات و جووڵەی بازرگانی كۆبوونەوە.
ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری لەو کۆبوونەوەیەدا باسی ئاستەنگەكانی بەردەم كاری بازرگانیی كرد لە هەرێمی كوردستان و بەڵێنی ئەوەی دا، “هەموومان پێكەوە دەتوانین كاری باشتر بكەین لەپێناو زیادكردنی جووڵەی بازرگانی و بە ئامانجی زیادكردنی داهات”.
لەو كۆبوونەوەیەدا، ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان باسی ئاستەنگەكانی كرد، “پێكەوە رێگەچارەسەری گونجاویان دەستنیشانكرد تاوەكو لەو رێگەیەوە، رێوشوێنی پێویست بۆ ئاسانکاری و لابردنی ئاستەنگەكان لەپێناو باشترکردن و زیادکردنی جووڵەی بازرگانی و داهات، بكرێت”.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی، لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لەوە كردەوە، “گومرگ سەرچاوەیەكی گرنگی داهاتە لە هەرێمی كوردستان و دەبێت بە هەموومانەوە پارێزگاری لەو داهاتە گرنگە بكەین”.