وەڵامێک بۆ پاشماوەکانی ئەنسار و ئەلقاعیدە

چاودێرێك

گەندەڵی لەهەموو ئەو وڵاتانەی تازە لەسەرەتای دروست بوون و گەشەسەندندان بوونی هەیە و کاتی دەوێت تا میللەتانی ئەو وڵاتانە فێردەبن چۆن گەندەڵی کەم بکرێتەوە و دواتر بنبڕبکرێت، تەجرەبەی هەموو جیهانیش هەروەهابووە، هەربۆیە ناتوانین زۆرتر لەوە پێناسەی گەندەڵی بکەین.

سەبارەت بەچاکسازی و نەهێڵانی گەندەڵیش گومان نییە لە نیەتی جەنابی سەرۆک بارزانی و بەرێز نێچیرڤان بارزانی بۆ چاکسازی و نەهێڵانی گەندەڵی، بەلام خۆ چاکسازی بەڕۆژێک و بە گوتارێک ناکرێت، گەندەڵی بەشێکە لەو تەحەدایەی کە لەهەموو کۆمەڵگا و تاکەکانی دەکرێت، بەڵام تیرۆر و کاری تیرۆرستی هەموو مافێک لەمرۆڤ دەستێنێ و تەحەدای هەموو کۆمەڵگا و تاکەکانی دەکات بەهەموو جیاوازییەک لە نێوان پێکهاتەکانیدا، تەنانەت لە نێوانی ژن و پیاویشدا، گەندەڵی و تەحەدای ڕاستەقینە زانا رۆستایی په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئیبراهیم محەمەد عەزیزی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامیە کە پاشماوەی ئەنسارولئیسلام و ڕێکخراوی ئەلقاعیدەن، ئەوانە لەگەندەڵیش خراپترن، زانا بۆ ڕادیۆیەکی رووسی دەڵێ: “سەربەخۆیی کوردستان وەک دروشمێکی سیاسی بەکاردەھێنرێت تا ھێزە سیاسیەکانی دیکەی پێ ئیحراج بکرێت” ئیبراهیم محەمەد عەزیزیش له‌ نووسینێكدا دەڵێ: “دەوڵەتی کوردی تەنها بۆ مزایەدە بەکاری دەهێنێت” ئەی نموونەی دەوڵەتەکەی ئێوە چیە؟ بێگومان دەوڵەتەکەی تاڵیبان و دەوڵەتەکەی ئەبوبەکری بەغدادییە، تەجرەبەیەکیشمان لێتان بینی ئەویش دەوڵەتەکەی بیارەتان بوو.

ئێوە گورگی ناو کۆمەڵگان و ناتوانن ڕاست بن، خاوەنی ئەو زمانەن بۆیە زۆربەی زۆری ئەندام و کادیر و لایەنگرانتان ڕۆیشتن و چوون بوون بەداعش، هەرکاتێک لەلایەن هەرکەسێک و لایەنێک باس لە چاکسازی بکرێت لەگەڵ ئێوە باس ناکرێت، چونکە ئێوە ئەوە نین کە ئەوجۆرە باسەتان لەگەڵدا باس بکرێت، ئێوە کەسانێکن هیچ جۆرە پڕۆژە و ئامانجێکتان نییە تەنها تێکدان و وێرانکردنی کوردستان نەبێت، نا ڕاستگۆترین کەسانی ناوکۆمەڵگای ئێمە ئێوەن، ئێوە ڕۆشەنبیر کوژ و ژن کوژن، ئەو قسانەشی کە دەیکەن دەبێ بزانن ئێوە کێن و ئەو دەنگە زڕەی کەهەشتانە کەس گوێتان لێ ناگرێت.

ئەو دەوڵەتەی کوردستان کە ئێوە باسی دەکەن بۆ موزایەدە و دروشمە بەکوێرایی چاووی ئێوە دروست دەبێت، دەزانین ئەو دەوڵەتە کوردیە لەبەرچاویشتان دروست بێت، ئێمە دەی بینین ئێوە نایبینن، چونکە دروست بوونی ئەو دەوڵەتە واتا لەگۆڕنانی خەونەکانی ئێوە.

Back to top button