سه‌رۆكى هه‌رێمى فلانده‌رز: هاوسۆزییه‌كى زۆرم بۆ گه‌لى كوردستان و دۆزه‌كه‌ى هه‌یه
سه‌رۆكى هه‌رێمى فلانده‌رزى به‌لجيكا دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى گوتى ، هاوسۆزییه‌كى زۆرم بۆ گه‌لى كوردستان و دۆزه‌كه‌ى هه‌یه، و په‌یوه‌ندییه‌كى باش و پته‌و و مێژوویمان هه‌یه.
یان یامبۆن سه‌رۆكى هه‌رێمى فلانده‌رز له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان كۆبووینه‌وه و، باسمان له‌وه‌كرد، چۆن بتوانین بارى دارایی هه‌رێمى كوردستان باشتر بكه‌ین و پێشى بخه‌ین، تا سه‌قامگیر بێت، ژوورى بازرگانى هه‌رێمى فلانده‌رز پلانێكى ئاماده كردووه تا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌هاوكاری ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمی كوردستان، دۆخى ئابووری هه‌رێمى كوردستان باشتر بكه‌ین.
سه‌رۆكى هه‌رێمى فلانده‌رز گوتيشى:” یه‌كێك له‌و خاڵه سه‌ره‌كیانه‌ى كه گفتوگۆمان له‌باره‌وه كرد، بارودۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران بوو كه به‌هۆی هێرشى چه‌كدارانى داعش روویان له‌هه‌رێمى كوردستان كردووه.
له‌كۆتايى قسه‌كانيدا یان یامبۆن گوتى، ” له عێراقيش هه‌رێمى كوردستان تاكه هه‌رێمى ئۆتۆنۆمییه له ناوچه‌كه ده‌بینرێت، جیاوازى هه‌یه له‌نێوان هه‌ردوو هه‌رێم دا، به‌ڵام ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كى باش و پته‌و و مێژوویمان هه‌یه، هاوسۆزییه‌كى زۆرمان بۆ دۆزی هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و هیواداریشین ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وام بێـت”.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی حوزەیران/ یۆنیۆی 2021، بە یاوەری شاندێکی حکومی و بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا.