بهسێ فڕۆكهی بێ فڕۆكهوان هێرش كرایه سهر فڕۆكهخانهی بهغدا
درەنگانی شەوی رابردوو بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی سێ موشەک ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین کران و زیانی گیانی و مادییان لێنەکەوتەوە، لە رێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، یەکێکییان لەلایەن سیستمی دژە مووشەکی، لە ئاسمان تەقێنراوەتەوە و تائێستا زیانەکان نەزانراون.
شانهی راگهیاندنی ئهمنی عیراق جەختیش لەسەر هەوڵی هێزە ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی هەموو ئەوانە دهكاتهوه، کە یاری بە ئارامی و سەقامگیری عیراق دەکەن.