مەسرور بارزانی بانگهێشتی شێخی ئەزهەر بۆ كوردستان دەكات
دكتۆر ئه‌حمه‌د ته‌یب شێخى ئه‌زهه‌ر، ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
سەرچاوەیەکی نزیک لە د. ئه‌حمه‌د ته‌یب، شێخى ئه‌زهه‌ر، بە رۆژنامه‌ى (ئه‌لنه‌هار)ى لوبنانى رایگه‌یاندووە: شێخى ئه‌زهه‌ر لە مانگی ئاداری 2021ـەوە ”بانگهێشتنامه‌ی بۆ هاتووه“ بۆ ئەوەی سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكات.
لە ناوەڕاستی مانگی 3ـی ئەمساڵ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوەتنامەیەکی ئاراستەی ئەحمەد تەیبی شێخی ئەزهەر بۆ سەردانی هەرێمی کوردستان، کرد.
جێى باسه شێخى ئه‌زهه‌ر سه‌باره‌ت به سه‌ردانى پاپا فرانسیس بۆ عێراق كه له مانگى ئازارى رابردوو ئه‌نجامدرا، پێشتر رایگه‌یاندبوو، سه‌ردانه‌كه‌ى “برام” پاپا فرانسیس بۆ عێراق هه‌نگاوێكى بوێرانه بوو، نامه‌ى ئاشتى و ئارامى گه‌یانده گه‌لانى عێراق.