یەكێتی وەڵامی برای هێرۆ ئیبراهیم دەداتەوە
خواكوڕك
ڕاوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ، وەڵامی (هەڵۆ ابراهیم احمد ) برای (هێرۆ و شاناز) داداتەوەو بە قومارچی ناوی دەبات و دەڵێ ” هەركاتێك پارەی پێ نەمێنێت ، پەلاماری یەكێتی ئەدات “.
“بڵێسە جەبار فەرمان ” ئەندامی ئەنجومەنی ناوەند و ڕاوێژكاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ،لە بارەی پەلامارەكەی “هەڵۆ ابراهیم احمد ” بۆ سەر (دلێر سەید مەجید) بەرپرسی دارایی یەكێتی و كۆمپانیای نۆكان ،وەڵامی (هەڵۆ ) دەداتەوەو ئاماژە بەوە دەكات “داهاتی یەكێتی دیارەو لە كوێیە ، پێویست ناكات كاك هەڵۆ لە بەریتانیاوە بۆمان دەست نیشان بكات “.
“بڵێسە جەبار فەرمان ” ڕاوێژكاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایگەیاند ” یەكێتی وەك هەموو حزبەكان لەبەردەم بەرپرسیارەتی ئەم قەیرانە داراییەدایە ، بەڵام نیازی كاك هەڵۆ دیارە ، هەركاتێك لە قوماركردن بدۆڕێت و پارەی پێ نەمێنێت ، تاكە شوێن شەڕی پێ بفرۆشێت ، مەكتەبی سیاسی و مەكتەبی دارایی یەكێتی یە “.
ئەو ڕاوێژكارەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كەلەهەمانكاتیشدا ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی –یشە ئاماژەی بەوەشدا كە ” هەڵۆ تەنیا برای (دادە هێرۆ و دادە شانازە ) هیچ پۆستێكی لە نێو یەكێتی دا نییە ، تەنیا مووچەیەكی ( پەنجا ملیۆن ) دیناری هەبووەو لەم قەیرانەدا كەمكراوەتەوە بۆ (بیست ملیۆن ) دینار ، بۆیە پەلامارمان دەدات