10ی حوزه‌یران ساڵوه‌گه‌ڕى داگیركردنی مووسڵه
10ی حوزه‌یرانی 2014، حەوت ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ سوپای عێراق له ماوه‌یه‌كی كورتدا ته‌واوی شاری مووسڵى ناوه‌ندی پارێزگای نهینهواى بێڕووبهڕووبوونهوه راده‌ستی چه‌كدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش كرد و هه‌ڵهاتن.
داگیركردنی شاری مووسڵ به‌و ماوه كورته له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تیرۆریستیی داعش، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی سوپای عێراق زیاتر وره له ده‌ست بدات و، رێكخراوی تیرۆریستیی داعش به‌شێكی زۆری خاكی عێراق و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم داگیر بكات.
دڕنده‌یی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه، بووه ئه‌فسانه‌یه‌ك كه ترسی گه‌وره‌بوون و فراوانبوونی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و رێكخراوه جیهانی گرته‌وه.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك بارزانی و، هاوكاری وڵاتانی هاوپه‌یمانان و پاڵپشتی رۆڵه‌كانی كوردستان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌شێكی زۆر له ناوچه كوردستانییه‌كان رزگاركرد و ئه‌فسانه‌ی دڕنده‌یی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌ى تێك‌شكاند.