بکوژانی 5 پێشمەرگەکە کێن؟

دەرئەنجامی هێرشەکەی پەکەکە لە ئامێدی کە تێیدا 5 پێشمەرگە شەهید بوون، هێشتا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت. لەسەر ئەو خیانەتەی پەکەکە هەموو کەسێک وەڵامی ئەو پرسانە گفتوگۆ دەکات.

ئایا ئەم جارە کار گەیشتۆتە ئێسقانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و “مافی بەرگریکردن” لە دژی پەکەکە بەکاردێنێت یان دیسان پەکەکە دەبوورێت و دان بە جەرگی خۆیدا دەگرێت.

لە دەستپێکی رووداوەکە، پەکەکە هەوڵیدا ڕووداوەکە بچووک بکاتەوە و وەکوو هەڵە تێگەیشتنێکی نۆرماڵ و دۆخێکی لۆکاڵی پیشانی بدات. پێش هەموو شتێک، ئەوان تا ئێستا دەرهەق بە ڕووداوەکە لە ئاستی باڵا راگەیەندراویان نەداوە.

فەرماندەیی هەپەگە لە بەرەی خابور لە ڕێکەوتی 7/6/2021دا یەکەمین ڕاگەیەندراوی دا و شەهید کردنی ئەو 5 پێشمەرگەیە وەکوو ڕووداوێکی ناوچەیی پیشان درا نەک ئەوەی کە پەیوەندیی بە پەکەکە، هەپەگە و کەجەکەوە بێت. دواتر، بە جێگەی ئەوەی لە ئاستی باڵا ڕاگەیەندراو بدات، ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە، “حەقی گابار” وتارێکی دا و به‌ئاسانی ئەو ڕووداوەی وەکوو ڕووداوێکی ئاسایی پیشاندا.

باشە، ئایا ڕووداوەکە بە راستی لە نێوان بەڕێوەبەری پەکەکە لە مەتین وپێشمەرگەدا بوو؟ نا، رووداوەکە نە دۆخێکی لۆکاڵە و نە تێکهەڵچوونێکی لە ناکاوە. با ئێمە بە رووداوەکە دەست پێ بکەین و پرسیاری یەکەم بپرسین: “کێ بەرپرسیاری شەهید کردنی ئەو 5 پیشمەرگەیە؟” ئێمە لە دەستپێکدا بڵێین کە بەرپرسیارەتی شەهید کردنی ئەو 5 پێشمەرگە سەرکردەکانی پەکەکەن. واتە، “جەمیل بایک، مستەفا کاراسوو، بەسێ هۆزات، دۆران کالکان و موراد قەرەیلان” بەرپرسیاری ڕژاندنی خوێنی ئەو 5 پێشمەرگەیەن.

ئێوە دەپرسن بۆچی؟ لەبەر ئەوەی ئەوان گوتیان: “شەڕ لە دژی پێشمەرگە، شەڕی براکوژی نیە”، ئەوان شەڕیان دەست پێکرد. کێ ئەو ڕستەیەی گوتووە؟ با ئێمە ڕێزیان بکەین: بەسێ هۆزات: 3ی تەباخی 2020، لەسەر ساشەی ستێرک تیڤی سه‌ر به‌ پەکەکە دەرکەوت و دەستی بە شەڕ کرد و گوتی: “ئەگەر پەکەکە و پەدەکە شەڕ بکەن، ئەوە نابێتە شەڕی براکوژی”.

مستەفا کاراسوو: لە 20ی تەباخی 2020 لەسەر تەلەفزیۆنی نووچە میدیای پەکەکە دەرکەوت و گوتی: “لە ڕاستیدا، شەڕ لە دژی پەدەکە وەکوو برا کوژی ناژمێردرێت”.

موراد قەرەیلان: لە 26ی تاباخی 2020دا لەسەر ستێرک، هەڕەشەی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: “من نامهەوێت فەرمان بە فیداییان بکەم تا بچن کوردان بکوژن”.

جەمیل بایک: لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی میدیا نیوزی پەکەکە، کە بە زمانی ئینگلیزی بڵاو دەبێتەوە گوتی: “هەڵە نیە ئەگەر مرۆڤ پێشبینی بکات شەڕێکی گەورە لەگەڵ پەدەکە لە ماوەیەکی نزیکدا روودەدات”.

دۆران کالکان: لە 14ی نیسانی 2015دا لە بەرنامەیەکی مەد نووچەدا قسەی کرد و گوتی: “باشووری کوردستان لە هەولێرەوە بەڕێوە نابردرێت، ئێمە ڕێگا بەوە نادەین”.

کاتێک ئەو قسانەی بەڕێوەبەرانی پەکەکە بە بیر خۆمان بێننەوە و بیخەنە سەر یەک، ئایا ئەو دیمەنە چیمان پێ پیشان دەدات؟ هەموو سەرکردە ناسراوەکانی پەکەکە لە قسەکانیاندا باس لە شەڕ دژی پێشمەرگە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن. بێگومان، ئەو بەڕێوەبەرانە بەبێ ئاگاداری یەکتر هەڵوێستێک دەرنابڕن. ستراتجی ئەم سێ ساڵەی کۆتایی پەکەکە مەشروع کردنی شەڕە لە دژی باشووری کوردستان. بۆ ئەوە، پەکەکە لە ڕێگای پڕوپاگەندەوە هەوڵ دەدات کاریگەری ئەو کاردانەوانە بچووک بکاتەوە کە کوردەکان بۆ شەهید کردنی پێشمەرگەکان پیشان داوە هێشتاش دەریدەبڕن. دواتر هەوڵیان دا کە کۆمەڵگەکەش فێری گولـلە بەردان لە کوردان و کوشتنی کوردەکان بکەن.

بۆ ئەوە، پەکەکە یەکەم جار لە تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی سەرزێڕ “غازی ساڵح ئالیخان” یان شەهید کرد. پەکەکە ئەو ڕووداوەشی ڕەتکردەوە. دواتر یەکەمجار لە چەمانکێ هێرشیان کردە سەر هێزی پێشمەرگە، دواتر ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەیان بە مووشەک کردە ئارمانج و پێشمەرگەیەک شەهید بوو. دواتر، لە سیدەکان پێشمەرگەیەک بە هۆی تەقینەوەی مینی پەکەکەوە گیانی لەدەست دا. واتە، لە ناو 8 مانگدا 8 پێشمەرگە بە دەستی پەکەکەوە شەهید بوونە و 14 پێشمەرگەش بریندار بوون.

هێزی پێشمەرگە یەک فیشەکیان لە گریلاکانی پەکەکە نەداوە. بەڵام لەگەڵ ئەو ڕاستیەشدا، بە پێی میدیای پەکەکە، “پێشمەرگە هەموو ڕۆژێک هێرش دەکاتە سەر پەکەکە”.

تا ئێستا لە هیچ ناوچەیەکدا تاقە یەک گریلای پەکەکە بە دەستی پێشمەرگە نەکوژراوە. ئەگەر 8 گریلا کوژرابان، ئێستا پەکەکە قیامەتی بەرپا کردبوو و دەیگوت: “لە دژی ئێمە کۆمەڵکوژی دەکرێت”. بەڵام، ئێستا پەکەکە 8 پێشمەرگە شەهید دەکات، 31 منداڵی هەتیو کردووە و هێشتاش پەکەکە وەکوو ئەوەی کە ئەو بەرپرسی ئەو هێرشانە نەبێت بە ئاسانی کاروباری خۆی لە باشوور ئەنجام دەدات.

لە راستیدا بکوژەکان دیارن. ئەوانەی کە دەڵێن شەڕ لە دژی پێشمەرگە براکوژی نیە واتە جەمیل بایک، مستەفا کاراسوو و بەسێ هۆزات بەرپرسی هەتیو کەوتنی ئەو 31 منداڵانەن. جەمیل بایک نەخشە داڕێژەری ئەو شەڕەیە و دەڵێت: “من مەزندە دەکەم کە لە پاشەڕۆژێکی نزیکدا لە نێوان ئێمە و پەدەکەدا شەڕێکی گەورە دروست ببێت.” موراد قەرەیلان کە گوتی: “من نامهەوێت فەرمان بە گریلاکان بدەم کە کورد بکوژن”، بەڵام فەرمانی بە بکوژەکان دا و پێشمەرگەیان شەهید کرد. تابلۆکە بەو شێوەیە ڕوونە. پەکەکە بۆ مانەوەی خۆی، شەڕ لە دژی هەرێمی کوردستان بە پێویست دەزانێت پەکەکە بۆ مانەوەی خۆی، شەڕ لە دژی هەرێمی کوردستان بە پێویست دەبینێت.

ئەگەر هەرێمی کوردستان بە پەکەکە بڵێت وەرن لە هەولێر دانیشن، پەکەکە دووبارە دەڵێت: “بۆچی خۆ من سەرۆک کۆمار نیم” و شەڕ دەست پێ دەکات. لەبەر ئەوەی پەکەکە لە مانگی تەمووزی 2019دا هێرشێکی لە ڕێستورانتی هۆقەباز ئەنجامدا. پەکەکە پێداگری لەو بیرۆکەیەی کرد کە لە ڕێستورانتی هۆقەباز ڕوویدا تاوەکوو تۆڕی پەیوەندییەکانی نێوان پەکەکە و میتی پێ بشارێتەوە و هاوکات ئارمانجێکی دیکەشی هەبوو. ئارمانج ئەوە بوو کە بە ئیستفزاز کردنی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تووشی شەڕی بکات.

پەکەکە هەموو ئەوانەی کردووە و ئەگەر ئەو شەڕە 3 ساڵە ڕووینەداوە لەبەر قسەکانی مەسعوود بارزانی یە کە دەڵێت: “من شەڕم لە نێوان کوردەکاندا حەرام کردووە”. لەبەر ئەو فەلسەفەیەیە کە تا ئێستا تێکهەڵچوون ڕووینەداوە.

بارزانی تا ئێستا ئەوانەی راگرتووە کە لە ناو پەدەکەدا دەڵێن: “پەکەکە سەبری ئێمەی تەواو کردووە، پێویستە ئێمەش مافی بەرگری خۆمان بەکار بێنین”. واتە، لەلایەکەوە پەکەکە شەڕی دەوێت، پێشمەرگە شەهید دەکات و هێرش دەکاتە سەر ماڵ و گیانی هاوڵاتیان و لە لایەکی دیکەشەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان خۆی لە شەڕ دەپارێزێت، سەرەڕای شەهید کردنی پێشمەرگەکان دەشیهەوێت بە ئارامی ئەو بەڵایەی پەکەکە لەسەر سەری خۆی لابات.

نزیکایەتی و یەکخستنی لایەنەکان بە گوتاری “یەکگرتوویی و چارەسەرکردنی کێشەکان” بە بێ ئەوەی کە هەڵوێستی ئەو دوو لایەنانە بە دروستی ببینرێن، بێ ئەنجام دەبێت. لەبەر ئەوەی حیزبەکان وەکوو یەک نین. لە لایەکەوە 10 شەهید، 14 بریندار و 31 هەتیو، 10 بنەماڵەی وێرانکراو هەن. لە لایەکی دیکەوە 5 بەڕێوەبەری پەکەکە هەن کە دەستیان بە خوێنی 10 پێشمەرگەی کوردستان سوور بووە و خاوەنی ڕوانگەی “شەڕ لە دژی پێشمەرگە براکوژی نیە”ـەن. بێگومان، بکوژ و زوڵم لێکراو یەک نین.

Back to top button