رۆژنامه‌نووسان هه‌ڵمه‌تى پشتيوانى بۆ رۆژنامه‌نووس ناسيح عه‌بدولڕه‌حيم ده‌ست پێ ده‌كه‌ن

رۆژنامه‌نووس ناسح عه‌بدولڕه‌حيم ، كه هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی خوێنی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ش، ئه‌مرۆ دادگاى شارى هه‌ڵه‌بجه سزای شه‌ش مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه به‌هۆی نووسینی كۆمێنتێكه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌رێكی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه، و ئاشكرا كردنى گه‌نده‌ڵى له شاره: رۆژنامه‌نووسانيش هه‌ڵمه‌تێكى پشتيوانى كردنيان بۆ ئه‌م رۆژنامه‌نووسه ده‌ست پێ كردووه له‌ژێر ناونيشانى ( #ئازادی_بۆ_ناسیح_عبدالرحیم ) و داواى ده‌كه‌ن ئه‌و ناحه‌قيه‌ى به‌رامبه‌رى كراوه لابدرێت و سزاكه‌ى هه‌ڵبوه‌شێته‌وه له‌به‌رامبه‌ريشدا ئه‌وانه‌ى گه‌نده‌ڵيه‌كانيان له‌شارى هه‌ڵه‌بجه كردووه سزا بدرێت .
ناسیح عەبدولڕەحیم یەکێکە لەو چالاکانەی بەردەوام رەخنەی توند لە دەسەڵاتی ناوچەکە و خیانەتكارانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەگرێت و ژماره‌يه‌ك دۆسيه‌ى گه‌نده‌ڵى وه‌ك كه‌سێكى خه‌مخۆرى شاره‌كه ئاشكرا كردووه .
له‌و باره‌يه‌وه رێكان سه‌باح، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس كه به‌شدار هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى كردووه ده‌نووسێت :”ناسح عەبدولرەحیم رۆژنامەنووسێکی سەربەخۆ و ئازا لە ھەڵەبجە بەھۆی ئاشکرا کردنی گەندەڵی شەش مانگ زیندان کراوە كه بە مانایی وشە رۆژنامەنووس و سەربەخۆیە بەھۆی ئەوە ناچێتە ژێر باڵی گەندەڵی و ئیدارەی خراپی شارەکەی تۆمەتی پارتی بوونی دەدرێتە پاڵ و زیندانی دەکرێت لە سەر ئاشکرا کردنی دۆسیەی گەندەڵی.
