وێنه : چەکدارانی پەکەکە له گوندێكى ناحيه‌ى دينارته ماڵی هاووڵاتییەکیان سوتاند و هەڕەشە لە خەڵکی دیکەی گوندەکەش دەکەن
چه‌كدارانى په‌كه‌كه له گوندێكى سنوورى ناحييه‌ى دينارته‌ى سه‌ر به قه‌زاى ئاكرێ مالى هاوولاتييه‌كيان ئاگر تێبه‌ردا و هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵكى ديكه‌ى گونده‌كه‌ش ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له ناحييه‌ى دينارته به ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك ى گوت :” كاتژمێر 1 ى شه‌وى رابردوو سێ چه‌كدارى په‌كه‌كه هاتوونه‌ته گوندى ميمبه‌رى سه‌ر به ناحيه‌ى دينارته و له ده‌رگاى مالى هاووڵاتييه‌كيان داوه و داوايان كردووه له ماڵه‌كه‌ى بنوون به‌ڵام خاوه‌ن ماڵ له‌به‌ر پاراستنى گيانى خۆى و خێزانه‌كه‌ى رێگاى نه‌داوه و پێانى گزتووه كه ئه‌منيه‌تى پارێزراو نابێت ئه‌گه‌ر بێنه ماڵه‌كه‌ى و له‌وانه‌يه ماله‌كه‌ى بێته ئامانجى فرۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا بۆيه ده‌ريانى كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێت :” شه‌و هه‌ڕه‌شه‌يان له خاوه‌ن ماله‌كه كردووه و ئه‌و سێ چه‌كداره‌ى په‌كه‌كه، بۆيه خاوه‌ن ماله‌كه به‌و شه‌وه به‌ره‌و ئاكرێ ڕايكردووه بۆيه به‌يانى په‌كه‌كه ده‌چنه‌وه سه‌ر گونده‌كه و مالى هاوڵاتيه‌كه ئاگر تێبه‌رده‌ده‌ن و هه‌ڕه‌شه له خه‌لكى گونده‌كه‌ش ده‌كه‌ن و ده‌لێن ئه‌و هاوڵاتيه ده‌بێت راده‌ستى ئێمه بكرێت.