دەوڵەتی كوردستان هاوپەیمانی ستراتیژی ئەمریكا دەبێت

خواكوڕك

ئەمرۆ 24ی 2ی 2017  لە واشنتۆن پانێلێك  بۆ قسە كردن لەسەر دروست بوونی كۆماری كوردستان داهاتووی عێراق پاش داعش ئەنجامدرا كە تێیدا  شارەزایانی ئەمریکی دەڵێن، ناکرێت عێراقی داهاتوو وەک رابردوو بێت و دەبێت ئیدارەی ئەمریکاش بزانێت کە کوردستان رۆڵی گرنگی هەیە لە ناوچەکەدا هاوكات مایكڵ پریجنت لە په‌یمانگای هه‌دسن دەلێت، ده‌مانه‌وێ له‌وه‌ دڵنیابین كه‌ ئیداره‌ی تره‌مپ به‌ گرنگی رۆڵی كوردستان بزانێت له‌و كاته‌ی ئه‌مریكا چوویه‌ نێو عێراقه‌وه‌”.

هەر لەو پانێلە دا به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ئه‌مریكا گوتی: “پێموایه‌ كه‌ كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ هاوكارێكی زۆر باشی عێراق ده‌بێت. هاوكارێكی بازرگانی باش ده‌بین. ده‌توانین په‌یماننامه‌ی سه‌ربازی و ئابوریمان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌بینه‌ هاوكارێكی ستراتیژی و باوه‌ڕپێكراوی ئه‌مریكا”.

په‌یمانگای هه‌دسن به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ هه‌یه‌. ئاشكرایه‌ كه‌ پسپۆرانی كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌ له‌ واشنتن ده‌یانه‌وێ ئه‌و په‌یامه‌ به‌ ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ بده‌ن كه‌ بارودۆخی عێراق، له‌ دوای له‌ناوبردنی رێكخراوی داعش، پێویستی به‌ گۆڕانێكی ریشه‌یی هه‌یه‌ و كه‌سیشیان نكۆڵی له‌وه‌ ناكه‌ن كه‌ كاتی هاتووه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی جددی باس له‌ پرسی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بكرێت و وه‌كو بژارده‌یه‌ك بخرێته‌ به‌رده‌م ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا”.

 

س:رووداو

Back to top button