ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: ھەر ھێرشێک دژی عێراق و ھەرێمى كوردستان سەروەری یاسا لاواز دهكات
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رايگهياند: رووداوی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە کاریگەری کردووەتە سەر ناوەندی پاڵپشتی دیپلۆماسی لە بەغدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەین مارۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە “داعش” لە تویتێکدا لەسەر هەژماری فەرمیی خۆی جەختی کردەوە: “هەر هێرشێک لە دژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دەسەڵاتی دامەزراوەکانی عێراق و سەروەری یاسا و سەروەری نیشتمانیی عێراق لاواز دەکات.
گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، “هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لە رووداوی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە دەکات کە بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی لە بەغدای پایتەختی عێراق ئەنجام درا”.
لەو بارەیەوە گوتی: “رووداوی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی درەنگانی شەو کاریگەری کردووەتە سەر ناوەندی پاڵپشتی دیپلۆماسی لە بەغدا”