بانكی ناوەندیی عێراق دراوی زیاتر دەخاتە بازاڕ به‌مه‌به‌ستى جێگیربوونی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار

بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری دا دۆلاری زیاتر بخاتە بازاڕەکانەوە بە مەبەستی جێگیربوونی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار .
لە راگەیێندراوێکدا نووسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندیی عێراق رايگه‌ياند: “بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بازاڕ لە دراوە بیانییەکان و جێبەجێکردنی ئامانجی سیاسەتی نەختینە و گەرەنتکردنی سەقامگیرکردنی نرخی دراو، بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری زیادکردنی فرۆشی دراوە بیانییەکانی دا بۆ بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو و کۆمپانیا نێوەندگیرەکان بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی”.
نووسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندیی عێراق ده‌شلێت:” لەمەودوا هەفتانە 300 هەزار دۆلار بۆ پشکی بانکەکان، 2 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار بۆ کۆمپانیاکانی دراو لە جۆری (A) و 750 هەزار دۆلار بۆ کۆمپانیاکانی دراو لە جۆری (B) و 70 هەزار دۆلاریش بۆ کۆمپانیاکانی دراو لە جۆری (C) تەرخانبکرێت.

 

لە ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا ئاستی 150 هەزار دیناری  عێراقى بەرانبەر بە 100 دۆلار تێپەڕ كرد  و رۆژانه‌ش ئه‌م ئاسته‌ به‌رزى زياتر به‌ خۆيه‌وه‌ ده‌بينێ و بۆته‌ مايه‌ى گران بوونى نرخى كه‌لوپه‌ليش له‌ناوخۆى عێراق كه‌ به‌ دۆلار دێته‌ ناوه‌وه‌ى عێراق

Back to top button