سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی دەچێتە ئیماڕات
بڕیاره سبه‌ى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگێشتى فه‌رمى جێنشینی ئەبوزەبی، سەردانی ئیماڕات بكات.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه، بڕیارە ڕۆژی شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگێشتی فەرمی شێخ محەمەد بن زائید ئال نەهیان جێنشینی ئەبوزەبی بچێتە ئیماڕات و لەگەڵ شازادەی جێنشینی ئیمارات کۆ ببێتەوە.
ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه‌ى لە ڕۆژی سێى ئایارى ڕابردوو، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌لزاری، كۆنسوڵى گشتیی میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی – ئیماڕاتى كرد. لەدیدارەکەدا كۆنسوڵی گشتیی ئیماڕات بانگێشتنامهیهكى فه‌رمى شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نههیان، جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی، بۆ سه‌ردانى ئیماڕات، ڕاده‌ستی كرد.