سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان له‌ كۆبوونه‌وه‌دايه‌

له‌ ئه‌سينياى پايه‌ته‌ختى وڵاتى يونان كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، کریاکۆس میتسۆتاکیس، ده‌ستیپێكرد و برياره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و وڵاته‌ ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى تريش له‌ ئاستى باڵا ئه‌نجام بدات.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی دوێنێی میدیای حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەدا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنه‌كانى ناوچەکە و پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان، بە تایبەتی دەرفەتەکانی سەرمایەگوزاری و وەبەرھێنانی یۆنانی لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ دلاوه‌ر ئاژگه‌يى نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا، گوتی: “سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای بەلجیکا، سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێکی دیكه‌ ده‌كات و به‌و ئاستەیە‌ پێشوازیی لێ ده‌كرێت”.

پێش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌سینا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌لجیكای كرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا، سه‌رۆكی هه‌رێمی فلانده‌رز ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا كۆبووه‌وه‌.

Back to top button