لە سلێمانی خاوەنکارێک دەکوژرێت و تاوانبارانيش كه به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن هه‌ڵاتوون
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/05/به‌په‌له-خواكوڕك-خواكوڕك-1.jpg)
خاوەنکارێكى دانيشتووى شارى سلێمانى له يه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى ئه‌و شاره لەلایەن چه‌ند کرێکاری عەرەب دەکوژرێت تاوانبارانيش هەڵدێن.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له شارى سلێمانى راگەیاند “دره‌نگانى شه‌وى رابردوو ، لە گەڕەکی رزگاریی سلێمانی خاوه‌نكارێكى دانيشتووى شارى سلێمانى سه‌ردانى ئه‌و باڵه‌خانانه‌ى كردووه‌كه خۆى به دروستكردنيان هه‌ستاوه له‌وێ سێ كرێكارى به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بى لێ بووه وا دياره كوشتوويانه “.
ناوبراو گوتيشى : به‌پێ زانيارييه‌كانمان ته‌رمه‌كه‌ى جێگەی بۆکس و خاکەنازى پێوه‌يه و ، ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکرۆزەری مۆدیل نوێشی پێبووە و کرێکارەکان ئۆتۆمبێلەکەشیان بردووە و هەڵاتوون .