روونكردنه‌وه‌يه‌ك له وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سه‌باره‌ت به كارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ئارد
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/06/وه‌زاره‌تى-بازرگانى-و-پيشه‌سازى.jpg)
ڕاگه‌ياندنى وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌يه‌ك روونكردنه‌وه‌يك بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌لێ : ئه‌و وێنه‌ى بڵاو بۆته‌وه كه شوێنى هه‌ڵگرتنى كارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ئارده ڕاست نيه ده‌شلێ : داوا لەسەرجەم میدیا بەرێزەکان دەکەین بۆ دلنیابون لەو گەنمەی دەکرێتە ئارد و شوێنی ھەلگرتنی گەنم سەردانی شوێنەکان بکەن و نیشانی خەلکی کوردستان بدەن لەراستی و دروستی بابەتەکە دورکەوتنەوە لەھەوالی ناراست.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی له روونكردنه‌وه‌يكدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه تێدا هاتووه :” ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و میدیا بەرێزەکان ئاگادار دەکەینەوە ئەو وێنەی بلاو کراوەتەوە گوایە شوێنی کارگەکانی بەرھەمھێنانی ئاردە ، لێرەوە وێنەی شوێنی ھەلگرتنی ئارد بەھاوپێچ لەگەڵ ئەو وێنەی بڵاوکراوەتەوە بڵاودەکەینەوە کە ئەو شوێنە دورو نزیک پەیوەندی بە وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازیەوە نیە.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى ده‌لێ:” داواش لەسەرجەم میدیا بەرێزەکان دەکەین بۆ دلنیابون لەو گەنمەی دەکرێتە ئارد و شوێنی ھەلگرتنی گەنم سەردانی شوێنەکان بکەن و نیشانی خەلکی کوردستان بدەن لەراستی و دروستی بابەتەکە دورکەوتنەوە لەھەوالی ناراست.”