رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئەمریكی پلانێكی ئەمریكا دژی ئێران لە عێراق ئاشكرا دەكات

خواكوڕك
بارتل بول رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئەمریكی لە رۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی دا وتارێكی بڵاو كردۆتەوە تێیدا نووسیویەتی، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وێڕای نه‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق، ژماره‌شیان زیاتر ده‌كات و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر له‌و وڵاته ده‌مێننه‌وه.
هەروەها بارتل بۆل دەشنووسێت، ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا پلانێكی توكمه‌ی هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی عێراق و دوورخستنه‌وه‌ی ئێران و مالیكی له جومگه‌كانی ئه‌و وڵاته كه گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر عێراق، بوونی هه‌ژموونی ئێران و پلانه‌كانی نوری مالیكی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقیه و بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌مه‌ریكا پلانێكی توكمه‌ی داناوه. هەروەها نووسه‌ره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به‌هۆی هه‌لسوكه‌وته تائیفییه‌كانی نوری مالیكی، به‌شێكی زۆری عێراق كه‌وته ده‌ستی داعش و ناكۆكییه تائیفییه‌كانیش په‌ره‌یان سه‌ند.