سەرۆکی هەرێمی کوردستان : سەردانی باڵوێزخانەی عێراق لە ئەبوزەبی دەكات
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە میانی سەردانەكەیدا بۆ ئیمارات، سەردانی باڵوێزخانەی عێراقی لە ئەبوزەبی كرد.
ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە میانی سەردانەكەیدا بۆ ئیمارات، سەردانی باڵوێزخانەی عیراقی لە ئەبوزەبی كرد.
لە دیدارێكدا لەگەڵ موزەفەر ئەلجبووری باڵوێز و ستافی باڵوێزخانە، پێوەندییەكانی عێراق و ئیمارات و دۆخ و كاروبارەكانی ڕەوەندی عێراقیان لە ئیمارات تاوتوێ كرد، دووپاتیان لە گرنگیی پەرەپێدانی بوارەكانی هاوبەشی و هاریكاریی نێوان هەردوو وڵات كردەوە.
نێچیرڤان دەستخۆشی لە باڵوێز و ستافی باڵوێزخانە كرد بۆ كار و هەوڵەكانیان لەپێناو برەودانی زیاتر بە پێوەندییەكان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
لای خۆیەوە باڵوێزی عێراق و ستافی باڵوێزخانە، خۆشحاڵیی خۆیان بە سەردان و بەسەركردنەوەی نێچیرڤان بارزانی بۆ باڵوێزخانە دەربڕی.