حه‌یده‌ر شه‌شۆ: گرووپەکانی پەکەکە و حەشدی شەعبی لەناو شنگالدا ماون و حکومەتی عێراقيش پابەندی رێککەوتنی نیوان هەولێر و بەغدا نەبووە
حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزه‌كانی ئێزیدخان لە شنگال راگەیاند، گرووپەکانی سەر بە پەکەکە و حەشدی شەعبی لەناو شنگالدا ماون و، حکومەتی عێراق بە هیچ شیوەیەك پابەندی رێککەوتنی نیوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە شنگال نەبووە.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ نیگەرانی خۆی له‌وه‌ش دەربڕی، كه نەتەوە یەکگرتووەکان وەك پیویست کاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال نەکردووە، لەکاتێکدا دەیان کەمپی ئاوارەکان له عێراق داخراون و ئاوارەکان گەڕێندراونەتەوە سه‌ر زێدی خۆیان، بەڵام هیچ زەمینەسازیەك بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال نەکراوە.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ گوتیشی: حكومه‌تی عێراق ئێستا ناونیشانی نوێ به‌و هێز و گرووپانه ده‌دات، كه به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت شنگال جێ بهێڵن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وایه‌تی به‌و هێز و گروپه چه‌كدارانه بدات، بۆ ئه‌وه‌ی له شنگال بمێننه‌وه، كه له‌ڕاستیدا هه‌ر ئه‌و گروپ و هێزانه‌ن بوونه‌ته هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و رێككه‌وتنه، به‌تایبه‌ت چه‌كدارانی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی.
فەرماندەی هێزه‌كانی ئێزیدخان جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌موو به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنی شنگال ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق، كه لهڕساتیشدا حكومه‌تی عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕی به‌و رێككه‌وتنه نییه.
ناوبرا و بۆ كوردستان 24 ئاماژه‌ی بهوهشداووه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كانمان نه‌بووه به‌رامبه‌ر به‌و رێككه‌وتنه، چونكه له ئه‌ركی چاودێریكردنیدا، هیچ فشارێكی بۆ كاراكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه به‌كارنه‌هێناوه.