سعووديه‌كان ئه‌مساڵ به‌ ته‌نها رێوڕه‌سمى حه‌ج ئه‌نجام ده‌ده‌ن

وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعوودیه‌ ده‌لێ : به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه‌وه‌ ئه‌مساڵ بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج 60 هه‌زار كه‌س له‌ ناوخۆی سعوودیه‌ قبوڵ ده‌كات و له‌ ده‌ره‌وه‌ش كه‌س وه‌رناگرێت.​​​​​​​

وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعوودیه‌ له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له‌كاتێكدا هێشتا ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌رده‌وامه‌

وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ ورايگه‌ياندووه‌ :” به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه‌وه‌ ئه‌مساڵ بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج 60 هه‌زار كه‌س له‌ ناوخۆی سعوودیه‌ قبوڵ ده‌كه‌ين و له‌ ده‌ره‌وه‌ش كه‌س وه‌رناگرين.

حه‌ج و عه‌مره‌ى سعووديه‌ ده‌شلێت:” پێویسته‌ ئه‌و 60 هه‌زار كه‌سه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 18 بۆ 65 ساڵیدا بێت، نه‌خۆشیی درێژخایه‌نیان نه‌بێت و ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتبێت.

Back to top button