کچە چالاکوانێکی کورد خۆی کوشت

خواكوڕك
دوای زیندانیکردنی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە لە شاری کرماشان و دەست درێژی کردنە سەری بۆ چەندن جار،پاش ئازادکردنی لە زیندان ڕاستەوخۆ خۆی دەکوژێت”.
 کچێك بەناوی مەهدیس میر قەوامیە و لە خانەوادەیەکی کوردی شاری کرماشانە ماوەی دوو ڕۆژ لە زیندانەکانی ئەو شارە دەست بەسەر دەکرێت و لەو ماوەیەشدا پیاوانی ئەمنی بۆ چەند جارێک دەست درێژی سێكسیان كردۆتە سەری.
ئەم ڕوداوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگدانەوەیەکی زۆری داوەتەوە و چالاکانی مەدەنی کورد و فارسیشی وەدەنگ هێناوە،لە لایەکی ترەوە دەستگا هەواڵگریەکانی ئێران لەو شارە خانەوادەی ئەو کچە کوردەیان ئاگادار کردۆتەوە کە نابێت هیچ لێدوانێک لەو بارەوە بدەن کە هۆکاری خۆکوشتنی کچەکەیان ببەستێتەوە بە مامەڵەی هێزە ئەمنیەکان لە ساتی بەندکردنیدا.
Back to top button