سه‌فين دزه‌يى : پێوه‌ندییه ئابووری و دیپلۆماسییه‌كانی كوردستان فراوان ده‌كرێت
ده‌وڵه‌تانی دنیا به ئاڵای كوردستانه‌وه پێشوازی له سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، خواستیان ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام پێوه‌ندییه دیپلۆماسی و ئابووری و كه‌لتوورییەکان له‌گه‌ڵ كوردستان فراوان بكه‌ن، ته‌واوی عورفه دیپلۆماسییه‌كان له كاتی سه‌ردانی سه‌ركرده‌كانی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “پێشوازیكردن له سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان له ده‌وڵه‌تی به‌لجیكا له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها پێشوازی لێكردنی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی فڵاندرز کە هه‌رێمێكی گرنگه له ڕووی ئابوورییه‌وه، خۆی له خۆیدا، نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه ئاستی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییەکانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی باشدایه، قۆناخ به قۆناخ پێوه‌ندییه‌كان گەشتوون به ئێستا. ئه‌و پێشوازییه‌ی له به‌لجیكا له سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم كرا، سه‌رباری ئه‌و بارودۆخه نائاسایییه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه هه‌یه و دیدار و پێوه‌ندییه‌كان سنوردار كراون، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا پێشوازییەكی جێگای بایەخە.”
سه‌فین دزه‌یی ده‌ڵێت: “له سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان بۆ ئه‌سینا، پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی یۆنان، دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان کرا، چه‌ندین به‌رپرس و ڕاوێژكاری ئه‌و وڵاته بیندران، كۆی دیداره‌كان له‌سه‌ر ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی له كوردستان هه‌یه، مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و ته‌حه‌دیاته‌كانی هه‌ندێك هێزی میلشیایی و، ئۆپڕاسیۆنه‌كانی توركیا و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان توركیا و په‌كه‌كه بوون”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: “لایه‌نی ئابووری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵاته‌كه گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا، چۆن پێوه‌ندی ئابووری دروست بكرێت و ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی بۆ سه‌رمایه‌گوزاریی بیانی له كوردستان هه‌یه، باسیان لێ كرا، بڕیاره به‌دواداچوونی بۆ بكرێت و كۆمیسیۆنی هاوبه‌ش دروست بكرێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شاندێكی یۆنان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن”.
ئێمه هه‌رێمێكی هاورده‌كه‌رین جگه له‌وه‌ی نه‌وت هه‌نارده ده‌كه‌ین، به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه فره‌چه‌شنی له سه‌رچاوه‌ی ئابووری هه‌بێت، له بواری كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و چه‌ندین بواری تر، ده‌وڵه‌تی یۆنان له‌و بوارانه پسپۆڕیی زۆریان هه‌یه، ئاماده‌ییی خۆیان ده‌ڕبڕی ئه‌زموونی خۆیانمان پێشكه‌ش بكه‌ن وه سه‌رمایه‌گوزارانی خۆیان بهێننه كوردستان و له‌و بوارانەدا سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن، بڕیارە ده‌وڵه‌تی به‌لجیكاش به هه‌مان شێوه‌ی یۆنان هاوكار بن له بواری كشتوكاڵ و پیشه‌سازیی كشتوكاڵی و، ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه.” سه‌فین دزه‌یی وای گوت.
گوتیشی: ”به‌شێكی تری گفتوگۆكان له‌و چوارچێوه‌یەدا بوون کە چۆن بتواندرێت به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی كوردستان فراوان بكرێت و بازاڕی نێوده‌وڵه‌تییان بۆ بدۆزرێته‌وه”.
دووپاتیشی كرده‌وه: “هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی یاسایییه له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و ده‌وڵه‌تی عێراقدا ئه‌و مافه‌ی هه‌یه پێوه‌ندییه دیپلۆماسی و ئابوورییەکانی فراوان بكات، ده‌وڵه‌تانی دنیاش له‌و چوارچێوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، كاتێك سه‌رۆكوه‌زیران له یۆنان بوو، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ئیمارات بوو به شێوه‌یه‌كی پڕۆتۆكۆڵی پێشوازیی لێ كرا کە شایسته‌ی سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوو، له ئه‌نقه‌ره و ده‌وڵه‌تانی دنیا به ئاڵای كوردستانه‌وه پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش جێگای خۆشحاڵیمانه”.
دزه‌يى بۆ ماڵپه‌رى فه‌رمى پارتى ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه: “له چوارچێوه‌ی پێوه‌ندییه دیپلۆماسی و ئابوورییەکاندا، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران سه‌ردانی فه‌رمیی ئه‌رمه‌نستانی كرد، وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێم سه‌ردانی ده‌وڵه‌تی ئێرانی كرد و، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا سه‌ردانی كوردستانی كرد.”