سهركردهيهكى پارتى بۆ مهحموود سهنگاوى:لەبەر دزینی نەوتی گەرمیان، ئاگای لە خۆی نەماوە
ئهندامێكی سهركردایهتیی پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەداتەوە و رایدەگەیەنێت كە ئەگەر لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) نۆكەری یەك ئاغا نەبن، ئەوا شەڕی پەكەكە تا نزیك ماڵەكەی دەڕوات.
لە چوارچێوەی ئەو بانگەشە درۆیینەی دەستە و تاقمەكانی نێو یەكێتی لەبارەی پەكەكەوە دەستیان داوەتێ، مەحموود سەنگاوی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی كە بەوە ناسراوە لە ژیانیدا هێندەی ڕۆڵەی كوردی كوشتووە و شەڕی دژی هێزە كوردییەكان كردووە، بەرامبەر بە داگیركەران هەڵوێستی نەبووە، بانگەشەی ئەوە دەكات گوایە ئەو ئامادە نییە شەڕ لە دژی پەكەكە بكات.
لە بەرامبەردا نەجات حەسەن، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی راگەیاند: ”قسەكانی مەحموود سەنگاوی بە هەند وەرناگیرێت، قسەی ئەو باجی لەسەر نییە و خەڵكیش نرخ و بەهایەك بۆ مەحموود سەنگاوی و قسەكانی دانانێن“.
باسیشی لەوە كرد كە ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی یەكێتی لای هەموو خەڵكی بە مافیا ناسراوە و لە وێنەكانیشیدا دیارە چۆن وەك مافیاكان چەند چەكێكی جۆری (بی كەی سی) و چەند پیاوێكی خۆی ڕاگرتووە و وێنەی گرتووە تاوەكوو خەڵكی بترسێنێت و ناچاریان بكات بەرامبەر بە دزی و تاوانەكانی ئەو، بێدەنگ بن.
ڕوونیشی كردەوە كە هیچ كاتێك حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە گشتی و تیمی پارتی لە نێو حكوومەت بە تایبەتی، لەگەڵ ئەوەدا نین بەرامبەر بە هیچ لایەنێك بكەونە ناكۆكی و شەڕەوە، بەڵام ”ناكرێ حەرامكردنی شەڕ بە فەرمانی سەرۆك بارزانی، لە لایەن هێز و لایەنی دیكە بقۆزرێتەوە و هەر ڕۆژەی بەشێكی خاكەكەمان رادەستی وڵاتێك بكەن“.
گوتیشی: ”پێشمەرگە شەڕی بە پەكەكە نەفرۆشتووە، بەڵكوو پەكەكە لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا چەندانجار پەلاماری پێشمەرگەی داوە و پێشمەرگەی شەهید و بریندار كردووە، بۆیە هێزی پێشمەرگەی كوردستان ناچارە بەرگری لە خۆی بكات. ئەوەتا قەرەیلانیش بە زمانی خۆی دەڵێت لە توركیاوە فەرمانیان وەرگرتووە شەڕ لە دژی لایەنەكانی هەرێمی كوردستان بكەن، ئیتر كێ حیساب بۆ قسەكانی سەنگاوی دەكات؟“.
ئەوەشی نەشاردەوە كە ئەگەر تاقمەكانی نێو یەكێتی و پەكەكە وەك یەكتر نۆكەری یەك ئاغا نەبن كە كۆماری ئیسلامییە، ئەوا پەكەكە بە چەند ڕۆژێك شەڕەكەی تا نزیك ماڵی مەحموود سەنگاوی قووڵ دەكاتەوە، ئەوكاتە بزانین سەنگاوی دەوێرێت (بی كەی سی)یەكانی بەكار بهێنێت یان وەك لە خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەردا لە خۆی و تاقمی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر بینیمان، هەڵدێن و دەبابەكانیشیان وەردەگەڕێنن؟
نەجات حەسەن بۆ باسنيوز نەیشاردۆتهوه كە مەحموود سەنگاوی ”لەبەر دزینی نەوتی گەرمیان، ئاگای لە خۆی نەماوە و ناچاریشە بە شێوەیەك قسە بكات كە دەستە و تاقمی دیكە لێی ڕازی بن و رێگە لە كارە نایاساییەكانیشی نەگرن“.