هەولێر : بەبڕی زیاتر لە 2 ملیار دینار ژمارەیەك پرۆژە جێبەجێ دەكرێن
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕی زياتر لە دوو ملیار دینار 25 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەولێر جێبەجێ دەکات.
لهراگهیاندراوێكدا ، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان رایگهیاند:دوای ڕەزامەندی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و فەرمانی وەزاری ژمارە (3499 لە 21/4/2021)ی وەزارەت، بڕی (2،120،809،500) دوو ملیار و سەد و بیست ملیۆن و هەشت سەد و نۆ هەزار و پێنجسەد دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر خەرج دەكرێت.
وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: ئەو بڕە پارەیە لەسەر رێژەی 15ی داهاتی شارەوانییەكان و 100%ی فرۆشتنی زەویی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە، ژمارەی ئەو پڕۆژانەیش كە بەو پارەیە جێبەجێ دەكرێن یان تەواو دەكرێن، 25 پڕۆژەی خزمەتگوزارین و بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن.