روسیا : بەهۆى کۆرۆناوە هەفتەیەك پشوو راگەیەنرا
سەرۆکى شارەوانى مۆسکۆ، بەمەبەستى رێگریکردن لە زیاتر بڵاوبونەوەى کۆرۆنا لە شارەکە هەفتەیەك پشووى فەرمی راگەیاند.
سێرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ لە بڕیارێکدا هەفتەیەک پشوى لە مۆسکۆ راگەیاند و وتى: بۆ راگرتنى رێژەى بەرزى توشبون و رزگارکردنى ژیانى خەڵک، بڕیارێکم واژۆکرد بۆ ماوەى هەفتەیەک لە (12 بۆ20)ى ئەم مانگە لە مۆسکۆ پشوى فەرمى دەبێت.
بەپێى دواین راگەیەنراوى شارەوانى مۆسکۆ، تەنها دوێنێ شەممە شەش هەزار و (701) توشبوى نوێى کۆرۆنا لە مۆسکۆى پایتەخت تۆمارکراون.