وهزارهتی دارایی راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێم، ئاگاداریی سەرجەم بەڵێندەر و کۆمپانیاکان دەکات لە هەبوونی تەندەری پڕۆژەیەک و هەر بەڵێندەر و کۆمپانیایەک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دیوانی وەزارەتەکە بکات.
دهقی ئاگاداری و بانگهێشتهكه:
بانگهێشتی گشتی
كهمكردنهوهی نهێنی/ ژماره(4-2021)تەندەری پرۆژەی (دابین کردنی کەل و پەل بۆ سیستەمی زانیاری بەرێوەبردنی خانەنشینی ئەلیکترۆنی)
كهمكردنهوهی كراوه
ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەر و کۆمپانیاکان دەکەینەوە کە تەندەری پرۆژەی ناوبراو لە سەرەوە هەیە، لە سەر بوودجەی ئاسایی یە جا هەر بەڵێندەر و کۆمپانیایەک ئارەزووی بەشداری کردنی هەیە با سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی دیوان/بەرێوەبەرایەتی ژمێریاری بکات بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر، بەرامبەر به(100,000) سەد ھەزار دیناری عیراقی کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی، و کرێی بڵاو کردنەوەی ئاگاداری ئەم بانگەوازە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی کە تەندەرەکەی بۆ دەردەچێت.
زانیاری:
1 – فرۆشتنی تەندەر لە ڕێکەوتی (13/6/2021) دەست پێدەکات تا رێکەوتی (24/6/2021) رۆژانە لە کاتژمێر (9)ی سەر لە بەیانی تا (12)ی نێوەرۆ.
2 – ڕۆژانی گەراندنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت تا رێکەوتی (27/6/2021) رۆژی یەک شەممە کاتژمێر (12:00)ی نێوەرۆ.
3 – رۆژی کردنەوە و ئاشکراکردنی تەندەر لە هەمان رۆژ کاتژمێر (12:00)ی نێوەرۆ دەبێت، لە کاتی پشووی فەرمیدا دوا دەخرێت بۆ رۆژی دواتر