كۆنترۆلى جۆرى دهرمان هاووڵاتییان لەبارەی حەبێکی ساختە ئاگادار دەکاتهوه
بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان دهلێ ، هاووڵاتيان پێوسته ئاگادارى حەبی Nexium 40mg به ژماره باچەکانی (ZCRD May/2022) و (ZCRH June/2022) بن كه ساختەیه و سەرچاوەکەی نادیاره .
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان له ههرێمى كوردستان رايگهياند”ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوه بەپێی نووسراوی سەنتەری چاودێریکردنی دەرمانی عێراقی حەبی Nexium 40mg به ژماره باچەکانی (ZCRD May/2022) و (ZCRH June/2022) ساختەیه و سەرچاوەکەی نادیاره”.
كۆنترۆلى جۆرى دهرمان دهشلێ: “له کاتی بوونی ئەم دەرمانه بە ژماره باچەکانی ئاماژەپێکراو خۆتان له بەکارهێنانی بپارێزن و ئاگادارمان بکەنەوه”.