پۆلیسی هه‌ولێر: به‌كارهێنه‌رێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كرا
پۆلیسی هه‌ولێر رايده‌گه‌ينێت كه‌سێكیان به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناو سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێر ده‌ستگیر كردووه.
له راگه‌يێندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر، كه له په‌یجی فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) بڵاويكردۆته‌وه رايگه‌ياندووه:” بەشی پۆلیسی ڕێککاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە ناو سەنتەری شار لە شەقامی (باته)، تۆمەتبارێکیان بەناوی (گ. ص. م) تەمەن (28 ساڵ)، بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) دەستگیر کرد.”
پۆليسى هه‌ولێر له راگهيێنراوهكهيدا زياتر هاتووه: تۆمەتباری ناوبراو، كه لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گیرا، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەکان، ڕاگیرا.”