چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران داوای سزادانی ئەسەدو هاوکارەکانی دەکات

خواكوڕك
لیژنەی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا داوا لە پارتی کۆماری و دیموکراتەکان دەکات کە سزای ئەسەدو هاوکارەکانی بدات.
ئەو داوایەی لیژنەکە ئاڕاستەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕیکس تیلرسۆن کراوە لە ژێر ڕۆشنای ڕاپۆرت و بەڵگەکانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی،کە ئاماژەی بەوە کردووە ڕژێمی ئەسەد جگە لە سەرکوتکردنی دەنگە ناڕازیەکان هەستاوە بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی و بەرمیلی بۆمبڕێژکراو دژی هاوڵاتیانی مەدەنی،ئەوە سەرەڕای لەسێدارەدانی سیازدە هەزار هاوڵاتی بەشێوەی کۆمەڵ لە زیندانەکانی دیمەشقی پایتەخت.
داواکەی لیژنەی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران هاوکات داوای سزادانی هاوکارەکانی ئەسەد دەکات و لەو ڕوەوە هەریەک لە ئێران و ڕوسیای ناوهێناوە بەوەی کە ئەو دوو ووڵاتەش دەستیان سورە بە خوێنی هاوڵاتیانی سوریا و پێویستە ئیدارەی ترەمپ سزای زیاتریان بەسەردا بسەپێنێت.

 

س: الجزیرە

Back to top button