بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم شوێنی خیوەتە سووتاوەکانى شاریا دەکرێنە بلۆک

بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئۆفیسی دهۆکی دەزگایی خێرخوازی بارزانی ڕایگەیاند، دوایی سووتانی نزیکەی 400 خێوەتی ئاوارەکانی کوردانی ئێزدی لە خێوەتگەیی شاریایی سەربە قەزایی سێمێلی پارێزگایی دهۆک بە بریاری سەرۆکی حکومەت بریاریاندا شوێنی ئەو خێوەتانە بکرێنە بلۆک بۆ ئاوارەکان.

دلاوەر بەهلەوی، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئۆفیسی دهۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی به‌ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی:” نزیکەی 240 خێزان زیانیان بەرکەوت و هەر لە یەکەمی سووتانی خێوەتگەیی شاریا هەموو هاوکارییەکمان گەیاندە ئەو زیانکەوتووانە و هەموو ئەوانەمان گواستنەوە بۆ شوێنێکی تایبەت، هەموو پێداویستەکانی ژیانمان بۆیان دابینکران.

راشیده‌گه‌ێنێت: دوایی ئەو سووتانە بە بریاری میری ئێزدییان و ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزدییان و نووێنەراتی پارێزگایی دهۆک و دەزگایی خێرخوازی بارزانی بە نوێنەراتی سەرۆکی حکومەت، لە سەر داوایی میر و ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزدییان بریاریاندا لە شوێنی خێوەت ئەو شوێنە بکرێتە بلۆک.

دلاوەر بەهلەوی، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئۆفیسی دهۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ئێستا لە کەمپی شاریا دەست بە ئاوەدانکردنەوەی شوێنی ئەو خێوەتەییان کراوە بە بلۆک، و هەر خەلکی کەمپەکان کاری تێدا دەکەن بۆ ئەوەی ئەوانە سوودمەند بن.

Back to top button