بەریتانیا: بەهۆی حەشدی شەعبییەوە عێراق سەقامگیر نابێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/06/٢٠٢١٠٦١٤_١٣٠٤٢٧.jpg)
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئاشکرایکرد، بەهۆی میلیشیاکانی حەشدی شەعبیەوە عیراق سەقامگیر نابێت، بەهۆی ئەوەی لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی عێراقدا نین، هاوپەیمانان و ئەمەریکا لەگەڵ عێراق لە گفتوگۆدان سەبارەت بە داهاتووی هێزە بیانییەکان لە عێراق و شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
ستیفن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق بە ماڵپەری سکای نیوزی راگەیاندووە، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی عێراقدا نین، دۆخی عیگێراق زۆر ئاڵۆزە و حەشدی شەعبی بووەتە هۆی ناسەقامگیری، تا گرووپی لە یاسا دەرچوو هەبن، عێراق سەقامگیر نابێت، پێویستە ئێران پشتیوانی بۆ حەشدی شەعبی رابگرێت و پشتیوانی حکومەتی عێراق بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوپەیمانان و ئەمەریکا لەگەڵ عیراق لە گفتوگۆدان سەبارەت بە داهاتووی هێزە بیانییەکان لە عێراق و شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.